سیما صبری حسێن
بەشی مێژوو قۆناغی چوارەم زانكۆی سۆران
جولەكەكان بانگەشەی ئەوە دەكەن مێژووەكەیان بۆ سەردەمی ئیبراهیم خەلیل (س.خ) بۆ٤٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، زۆربەی لێكۆڵەران دەركەوتنی یەكەم كۆمەڵەی جولەكە بۆ عێراق بۆ كۆتای سەدەی شەشەم دەگەڕێننەوە یان سەرەتای سەدەی حەوتەم دەگەڕێننەوە ئەم كۆچە هاوتەریب بووە لەگەڵ كۆچی ئاشووری بۆ باكووری عێراق .بەم جۆرە جولەكەكان بوونە پێكهاتەیەك لە پێكهاتەكانی عێراق و لە كۆمەڵێك ناوچەی عێراق و كوردستان نیشتەجێ بوون.
جولەكەكانی عێراق گەورەترین و كۆنترینی ئەم كۆمەڵگەیە بوون كە بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەدیل گرتنیان لەلایەن بابلییەكان ئەمەیان زۆربەیان شارستانی بوون هەروەها جولەكەكان بە زۆری بازرگان و كاریگەر و دەوڵەمەند بوون .هەڵوێستی جووەكان بەهۆی كاریگەری بنەڕەتی زایۆنیزم گۆڕا لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی(١٩٤٨)پێگەی جولەكەكانی عێراق وای لێهات نەدەتوانرا پارێزگاریان لێ بكرێت شوێنی نیشتەجێبوونیان لە عێراق. بە پێ كات و سەردەم لەو كاتەی جولەكەكان لەم وڵاتە نیشتەجێ بوون ،بەردەوام جموجۆڵیان هەبوو بەرەو ئەو ناوچانەی نزیك بابل دەخزان بۆ ئەوەی پارچەیەك زەوییان دەست بكەوێت بۆ نیشتەجێبوون هەوڵیان داوە سەرچاوەی بژێویان دەست بكەوێت ڕوویان كردە بەسرە و عەممارە دواتر خزانە بەغدا و ناوەڕاستی عێراق هەندێكیان شاری نەجەف و كوت و كەربەلا و دیوانەیان كردە شوێنی نیشتەجێبوونیان بەوەش نەوەستان و ڕوویان كردە باكوور و ڕۆژئاوا تەنانەت هەندێكیان نازناوی ئەو شارانەیان هەڵگرتبوو كە تێیدا نیشتەجێبوون وەك ئەلبەغدادی و ئەلسامەڕائی و هتد .بۆ نموونە لە بیستەكانی ئەو سەدەیە كۆڵانێك هەبوو لە سامەڕا كە جولەكەكان تێیدا كۆ دەبوونەوە .
جولەكەكانی عێراق و بازرگانیكردنی ئابووری و دارایی لە سرووشتدا ئەوان شەیدای ماددە بوونە هەر جۆرێك بوویتە كاریان لەسەر ئەوە دەكرد بەدەستیبهێنن لەگەڵ خەڵكانی دیكە جیاوازیان هەبوو خۆڕاگر بووینە و بە كەمیش ڕازی بوون و هاوسۆزییان لەگەڵ نەتەوەكانی تریش هەبووە هەروەها لەپێناو بەهێزكردنی ئاستی بژێوی هۆزەكانیان كاری بازرگانیان دەكرد و لەبەر زیرەكی و هەناسە درێژیان بە مەبەست و ئامانجەكانیان گەیشتوون لەو كاتەی پێیان ناییە ناو خاكی عێراق خەمیان دەستبەسەرداگرتنی زەوییە ستراتیژییەكانی بازرگانی بوو وە بۆ دەستپێكردنی كارەكانیان بزووتنەوەی ڕەنجدرانی دامەزراند یەكەم نەخشە بۆ كاروباری دەوڵەت لەڕێگەی بانك و ژمێریاری بوو شارەزای خۆیان بەرامبەر فەرمانبەران و دەسەڵاتداران خستە ڕوو .هەندێك لەو بانكانەی ناویان هاتووە بانكی (أولاد مراشوع)بوو كە زۆربەی خاوەنەكانیان جولەكە بوو .بەڵام لەساڵی(١٥٣٤)كاتێ سوڵتان سلێمانی یەكەم بەغدای داگیركرد بارودۆخی جولەكەكان لەڕووی ئایینی و دارایەوە تێك چوو بوو بەڵگەش بۆ ئەوە(ڕۆسۆ )لەسەدەی نۆزدە نووسیویەتی :لەگەڵ ئەوەی بارودۆخی سیاسی و ئاوەدانی جولەكەكان زۆر داڕووخا بوو ،كەچی دەچوونە ناو كۆشك و گومرگ و ماڵی پیاوماقووڵان بۆ ئەوەی ئەو كەس و كارانەیان كە لە بەسرە جۆرەها شارەزای بازرگانی جۆراوجۆریان هەیە بیاندۆزنەوە.
ناوە درەوشاوەكانی نێو كۆمەڵگەی جولەكەكانی عێراق شتێكی ئاسایییە لە هەموو هۆزێك و كۆمەڵگەیەك لە هەر بەشێكی ئەو جیهانە فراوانە و لەگەڵ بەسەرچوونی كات چەند ناوێكی درەوشاوە وەكوو ئەستێرەیەك دەدرێشێتەوەنەژ لە كۆمەڵگای خۆی بەڵكوو لەناو كۆمەڵگەكانی تریش ناوبانگیان بڵاو بووەتەوە.چەند كەسێكی دیار لەناوە هۆزەكانی جولەكە لە عێراق ڕۆڵێكی بەرچاویان هەبووە لە ناو كۆمەڵگەی عێراقی لێرەدا چەند ناوێك هەیە كە دەیخەینە ڕوو بێگومان ناویتریش هەن ئەوانیش بریتین لە:١-مناحیم صاڵح دانیال لە سەرۆك هۆزەكانی ئیسرائیل بووە لە ساڵی ١٨٤٦لە عێراق لەدایكبووە یەكێك بووە لەو كەسانەی كە بۆ هیچ شتێك درێغی نەكردووە سەبارەت بە یارمەتی و هاوكاری هەژاران و نەخۆشان لەبەر ئەوەی كەسێكی لێزان و شارەزا بووە لە بەڕێوەبردنی كاروبارەكان بە پلەی جێگر هەڵبژێررا لە نوێنەرایەتیكردنی بەغدا لە ئەنجوومەنی نێردراوانی توركی لەئەستانە هەروەها ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی عێراق بووە هەوەها بەشداری لەدامەزراندنی قوتابخانەیەك كردووە كەقوتابخانەی مناحیم دانیاڵی سەرەتای كچان بووە لەعێراق.
یەكەم فڕۆكەوانی عێراقی بەڕەچەلەك جولەكە برای مناحیم دانیاڵ بووە لەوڵاتی ئینگلتەرا هونەری فڕۆكەوانی فێربووە فڕۆكەیەكی بۆخۆی كڕیبوو بەریتانیای گەورە سەفەری بۆ عێراق پێكردووە.ئیبڕاهیم شەفیق عەدەس:بەناوبانگترین بازرگانی عێراق بوون لەگەڵ دامەزراندنی كۆمپانیاكەیان توانیان گەورەترین وبەناوبانگترین بریكاریەتی بازرگانیان لەعێراق دەست بكەوێت لەوانەی كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێل بەهەموو جۆرەكانییەوە لەگەڵ بەرهەمهێنانی فڕۆكەش هەردوو بازرگانەكەش بەڕەچەلەك بازرگانی لوبنانین .٣-ساسون حەسقیل:لەساڵی(١٨٦٠)لەدایك بووە خوێندنی سەرەتای لەبەغدا تەواوكردووە دواناوەندیشی لەلەندەن تەواو كردووە وەكو یەكەم عێراقی پلەی پارێزەری بەپلەی یەكەم لەوەزارەتی داد لەئەستانە تەواو كردووە ویەكێك بووە لەبلیمەتەكانی كارەباری ئابوری ودارایی دوای دامەزراندنی دەسەڵاتی نیشتیمانی لەعێراق (ساسون حەسقیل)بۆماوەی پێنج جار بۆ وەزیری دارایی هەڵبژێردراوە.دكتۆر داود ڕوبین كبای:دكتۆر داود لەخولی پێنجەمی ساڵی١٩٣٨لەكۆلێژی پزیشكی لەعێراق دەرچووە پاڵپشت بەبەهرەكەی توانیویەتی لە هەردوولایەنی كۆمەڵایەتی وزانستی لەپلیكانەی ناوداری سەربكەوێت.
كۆچكردنی جولەكەكانی عێراق بۆئیسڕائیلجولەكەكانی عێراق تاسەرەتای پەنجاكانی سەدەی ڕابردوو عێراق دووەم گەورەترین خەڵكی جووی هەبوو لەخاكەكەی بەپێ سەرچاوەكان پێش ساڵی ١٩٤٨ ژمارەیان لەعێراق گەیشتبووە (١٥٠)هەزار جوو كەهاوڵاتی ڕەسەنی عێراقی بوون بنەچەیان دەگەڕێتەوەبۆ١٥٠٠ساڵ هەربۆیەعێراق بووە ئامانجی جوڵانەوەی جووەكان .تێكۆشەرە ئیسڕائیلیەكان هەوڵیان دەدا بڕوا بەجوەكانی عێراق بهێنن بۆكۆچكردن بەرەو ئیسڕائیل بەڵام هەوڵەكانیان تاساڵی١٩٥٠بێسوود بوو پیلانی كۆچ بەكرێگیراوێكی جوولەكە لەحكومەتی عێراقدا كاری لەسەرئەوەدەكرد حكومەت ناچار بكات باوەڕ بەجولەكەكان بهێنێت تابەرەو ئیسڕائیل كۆچ بكەن پلانێكی تۆكمەی بۆئەو كارە دانا،لەئەنجامدا حكومەتی عێراقی ڕێوشوێنێكی زۆر توندی گرتەبەر دژ بەهاوڵاتییە جولەكەكان وڕێگری دەكرد لەمامەڵەكردنیان بەهەركەل وپەلێكیانەوە.هەروەها ڕێگری لێدەكردن لەوەرگرتنی هەرپلەوپۆستێكی حكومی هاوكات جوڵانەوەی جوو جولەكەكانیان دەترساند لەئەگەری مانەوەیان لەعێراقدا هاوكات لەساڵی١٩٥٠یاسایەك لەعێراق دەرچوو ناسنامەكانیان لەجووەكان وەردەگرتەوە ودەستیان دەگرت بەسەر موڵك وسامانەكانیانەوە لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا جولەكەكان وڵاتەكەیان جێنەدەهێشت بڕوایان نەدەكرد لەفەڵەستین دەوڵەتێكیان هەبێت ئەوگۆڕانكاریانەی ڕوویاندا جولەكەكانیان ناچاركرد كۆچ بكەن وعێراق جێبهێڵن یەكەمیان ڕێكەوتنی تۆفیق سویدی بوو لەگەڵ نێردراوی ئیسڕائیلی (شلۆمۆ هالیل) لەسەر ئەوە ڕێكەوتن جولەكەكان ڕەوانەی فەلەستین بكرێن ڕێكەوتن جولەكەكان ڕەوانەی فەلەستین بكرێن دووەم ڕوداو ئەوزنجیرە تەقینەوانە بوو كەكۆمەڵێك ناوچەی جووی كردە ئامانج كەهاوكات بوو لەگەڵ دانوستانی حكومەتی عێراق وئیسڕائیل لەسەرپرسی كۆچكردنی جولەكەكان بەم شێوەیە لەنێوان ساڵانی١٩٥٠ت١٩٥٣نزیكەی١٥٣جولەكە كۆچیان كرد بۆئیسڕائیل ئەوانی تر بەرەو وڵاتانی تر بەپێ ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنوسێك تاساڵی٢٠٠٩تەنها هەشت كەسی جوولەكە لەعێراق مابوونەوە.مێژووی جولەكەكان دەگەڕێتەوەبۆسەردەمی بەدیل گرتنیان لەعێراق لەلایەن بابلییەكان.جولەكەكان مێژوویەكی كۆنیان هەیەلەعێراق دووەم گەورەترین ئاینی عێراق بووینە پێش دروستبوونی دەوڵەتی ئیسڕائیلی وڕۆڵی گرنگیان هەبووە لەسەرجەم بوارەكاندا لەعێراق وكاری سەرەكیان بازرگانی بوویە.دوای دروستبوونی دەوڵەتی ئیسڕائیل لەساڵی ١٩٤٨لەژێر كاریگەری زایۆنیزم وكۆمەڵێك بارودۆخ لەعێراق وایكرد جولەكەكانی عێراق كۆچ بكەن بەرەو ئیسڕائیل وڵاتانی تر.
لیستی سەرچاوەكان:
١- مێژووی نوێ عێراق ،نوسینی فیبی مار ،وەرگێڕانی ،حەمە شەریف حەمە غەریب -شێركۆ ئەحمەد حەوێز.
٢-جولەكەكانی عێراق ،نوسینی ،یەعقوب یوسف كوریە،وەرگێڕانی ،شەرمین عەبدوڵا ڕواندزی.
3/https://lvinpress.com/report/771