زاری كرمانجی-سمیلان
لەمبارەیەوە شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، بەزاری كرمانجی گووت ” لە درێژەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان دەستكرا بە چاككردن و كۆنكرێت و قیڕتاو كردنی شەقامەكانی گوندەكانی (شێركاوە و گرتك و چۆمباڵۆك) لە سنووری ناحیەكەمان”.
ئاشكراشی دەكات: ” گوژمەی پڕۆژەی ئەم گوندانە بریتییە لە 160 ملیۆن دینار لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت و دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.