زارى کرمانجى:
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم راگەیاندووە ”لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی خەڵکی شارەزوور تووشی سکچونێکی کتوپڕ بوون، راستەوخۆ لیژنەیەک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی راسپێردراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن و هۆکارەکان دەستنیشانبکەن”.
سەرکار سورچی، ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای تەواوبوونی کارەکانی ئەم لیژنەیە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە داتا و ژمارە رادەگەیەنرێت، هاوکات پزیشکی پسپۆڕ و پێداویستی پزیشکی رەوانەی قەزای شارەزوور کراون بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆنتڕۆڵبکەن.
ئەوەشى روونکردووەتەوە، ”تا ئێستا دیارنییە ژمارەی تووشبووان چەندە، زۆرینەی توشبووەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەڕاونەتەوە ماڵەوە، لە ئێستادا نزیکەی 20 بۆ 25 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور ماونەتەوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان و دۆخی تەندروستییان جێگیرە”.