زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ” ڕۆژی چوارشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە هۆڵی ئیسماعیل بێشكچی بە ئامادەیی و بەشداری هەریەكە لە بەڕێزان پ.د.سیروان زەند یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ،د.هیمداد فیصل أحمد ڕاگری فاكەڵتیی ،د.سالار سوار یاریدەدەری ڕاگرو د.مهدی مصگفی سەرۆكی بەشی پەیوەندییەنێودەوڵەتییەكان و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیان و توێژەران، بەشی پەیوەندییەنێودەوڵەتییەكانی فاكەڵتیی لە میانەی زنجیرە كارو زانستییەكانی هەڵسا بە ئەنجامدانی دیبەیتێك بۆ چەند مامۆستایەكی فاكەڵتیی لە ژێر ناونیشانی “ پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.
لە دیبەیتەكەدا مامۆستایانی بەشداربوو هەریەكەو بە ناونیشانێكی تایبەت سەبارەت بە ناونیشانی دیبەیتەكە دوان، سەرەتا لە لایەن د.هندرێن ئەحمەد یەحیا پرۆسەی هەڵبژاردن وەك بنەمایەكی سەرەكی پڕۆسەی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان باسی لێوەكرا، دواتر لە لایەن د.مهدی ستونی ئاڵەنگارییەكانی بەردەم پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان تیشكی خرایە سەر”.
لە كۆتاییشدا م.حەسەن مستەفا ڕێكارە یاساكانی بەردەم یەكەمین كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو”.
دیبەیتەكە لە لایەن د.نیار محی الدین بەڕێوەبردرا، تێبینی و پرسیاری ئامادەبووان بابەتی دیبەیتەكەیان دەوڵەمەندتر كردبوو.