مەترسی وەشاندنی گورزێكی سەربازی لە ئیسرائیلەوە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی كۆكردەوە و لەكۆبوونەوەكە جەخت لە دوورخستنەوەی عێراق لە شەڕ كرایەوە.
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی دوای كۆبوونەوەكە ” ئەنجوومەنی ئیدارەی دەوڵەت هەڵسەنگاندنی بۆ كارەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و حكومەتی عێراق كردووە و داوایكردووە وەرزی یاسادانانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق درێژ بكرێتەوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە هەستیارەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت”.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە ” داوای هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە پێناو پەسەندكردنی هەندێك یاسای گرنگە بەتایبەت هەمواری مادەیەكی بودجەی عێراق تایبەت بە ‘نەوت’ كراوە”.
بە گوێرەی راگەێندراوەكە لە كۆبوونەوەی “هاوپەیمانییەكە جەخت لە كاری پێكەوەیی دەكراوەتەوە بۆ دوورخستنەوەی عێراق لەشەڕ و رێگری لە فراوانبوونی زیاتری گرژییەكانی ناوچەكە”.