كامالا هاریس لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تەرەمپی پیرۆزبایی سەركەوتنی لێ كرد و جەختیش لە دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات دەکاتەوە.
کامالا لە پەیوەندەییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ دۆناڵ ترەمپ، پیرۆزبایی سەرکەوتنی لێ کرد و لە هەمان کاتیشدا باسی لە گرنگیی گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات کردوە و داوای لێکردوە ببێتە سەرۆکی سەرجەم ئەمریکییەکان.
هاریس، دواتر لە وتارێکیدا لە زانکۆی هاوەرد، دانی بەشکستی خۆیدا هێنا بەرامبەر بە دۆناڵد ترەمپ و دوبارە بە ناڕاستەوخۆی هۆشداریی دا لە بارودۆخی دیموکراسی لە وڵاتەکەیان و وتی: لایەنگرانی نیگەرانن لەو پێشهاتە نوێیانەی ڕوبەڕوی ئەمریکا دەبێتەوە.
باسی لەوەش کرد، کە دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتییانە و لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، ئاماژەی بەوەش کرد، دیموکراتەکان بە بەردەوامی پڕۆسی ئاشتییانەیان بۆ گواستنەوەی دەسەڵات قبوڵ بوە و جەختیشی کردەوە لەوەی، خۆی و لایەنگرانی شەڕدەکەن بۆ بیرو باوڕەکانیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، دۆناڵد ترەمپ بە جیاوازییەکی بەرچاو لەپێش کامالا هاریسی رکابەری سەرکەوتنی یەکلایی بووە و وەکوو ٤٧ـەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵبژێردرا.