زاری كرمانجی-سۆران
لە ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری سریانی ئاشووری، سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان- نووسینگەی سۆران بە هەماهەنگی و هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشوری دیانا، لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشوری دیانا، چالاكییەكیان ساز دەكەن.
لەسەرتاوە پانێڵێك لەژێر ناونیشانی ڕۆڵی میدیا لەهەرێمی كوردستان، لە گەیاندنی پەیامی پێكهاتەكان بۆ هەریكە لە (ئیسماعیل ئیبراهیم-ئیڤان جانێ) بەڕێوەچوو.
لە دوا بڕگەدا لەلایەن ڕۆژنامەنووس هەژار عەلی خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی ڕۆژنامەوانی سریانی ئاشووری كرا، كە لەلایەن ( ئیفان جانی و ریڤان جانی) وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی، دواتر بەسەر ئامادەبووان دابەشكرا.