زارى کرمانجى:
دوێنێ ئێوارە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” بە مەبەستی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی ڕێکارەکان لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من، ڕۆژی پێنجشەممە هەردوو تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی بازرگانی عێراقی (TBI) کۆ دەبنەوە.”
گووتیشی :”ئەو بانکانەی پرۆژەی هەژماری من، لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە دانانیان پێدا نراوە، هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە.”