کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە نهۆمی ٢١ یی باڵەخانەیەکی هەولێر دەکەوێتە خوارەوەو تا ئێستا هۆکەی نەزانراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە کچێکی تەمەن 17 ساڵ لە نهۆمی 21ـی پرۆژەیەکی نیشتەجێبون لە هەولێر کەوتوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
کچەکە وکوردە و خەڵکی هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ دایک و باوکی دەژیا لەو یەکەی نیشتەجێبوونە کرێچی بون.
دایک و باوکی ئەو کچە، تەرمەکەیان بردوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر و، تا ئێستا دیار نییە هۆکاری روداوەکە چییە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردوە.