زاری كرمانجی-چۆمان :
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان، بە سپۆنسەری قوتابخانەیەكی نێودەوڵەتی بۆساڵی ٢٠٢٤ سێیەم گەشتی پاییزە ئەنجام دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان، بڵاویكردووتەوە، ”لەژێر چاودێری (هەڵگۆردشێخ نەجیب) سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەهاوكاری قائیمقامیەتی قەزای چۆمان، بە سپۆنسەری قوتابخانەی كامبریجی نێودەڵەتی- كوردستان، سێیەم گەشتی پاییزە بۆ ساڵی ٢٠٢٤، ئەنجام دەدات”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ” گەشتەكە كەمپینگ و شەومانەوەو چالاكی جۆراوجۆر، لەناو سروشتی باڵەكایەتی لەخۆ دەگرێت، لەچەند ڕۆژی داهاتوو كات و شوێنی گەشت و بڕگەو چالاكیەكان ڕادەگەیەنین”.
ئەوەشی روونكردووەتەوە، هەر كۆمپانیاو نووسینگەیەكی گەشتیاریی و گروپی شاخەوانی بیەوێت بەژداربێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمانەوە بكات”.