زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە گوایە ڕۆژی 5ی11ی2024 بە نووسراوی فەرمی داداگای ڕەسافە لە بەغدا، سێ لەو تۆمەتبارانە بڕیاری ئازادكردنیان بۆ دەرچووە، كە بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕی قەیسەری كەركووك و هەولێر دەستگیر كرابوون، ئەمەش بووتە جێگەی مشتومەڕی ڕای گشتی”.
لای خۆیەوە ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی بەرەی توركمانی، سەبارەت بەم پرسە دەڵێت: ” دەكرێت بە دوكاندارانی بازاڕی قەیسەری كەركووك و هەولێر بڵێم، لەكاتێكدا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیاندرا كە ڕێكخراوە تیرۆستییەكان دەستیان هەبوو لە سووتاندنی ئەو دوو بازاڕە لە سەر بنەمای ڵێكۆڵینەوەكان، كەچی تووشی شۆك بووین، كاتێك گویبیستی ئەوەبووین كە گوایە ئەم كەسانە بە بێتاوان بوونەوەو ئازاد كراون”.
هەروەها پەیوەندیمان بە ئەندامێكی فڕاكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق كرد: ” گووتی منیش تووشی شۆك بوومە كاتێك گوێبیستی ئەم هەواڵە بوومەو بەدواداچوونی بۆ دەكەین.