مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە پارێزگای سلێمانی بڕیار لەسەر دانانی كامێرای چاودێری لە نێو پاسەكانی تایبەت بە هاتووچۆی خوێندكاران و قوتابییان دراوە و نوێنەری هاتووچۆی قایمقامیەتی شارەكەش ئامانجی دانانی كامێراكانی بۆ دووربوونی خوێندكاران كێشە و توندوتیژی جۆراوجۆر گەڕاندەوە .
ڕائید دانا عوسمان، نوێنەری هاتووچۆ لە لیژنەكانی قایمقامەت، ئەمڕۆ سێشەممە 5ـى تشرینی دووەم ڕاگەیاند كە لە ماوەیەكی نزیكدا كامێرای چاودێری لە پاسەكانی خوێندكاران و قوتابییان دادەنرێت و دەشڵێت “ئامانجمان لە دانانی ئەو كامێرا نە، بۆ دیاربوون و زانینی كاتی دەرچوون و گەڕانەوەی قوتابییان و خوێندكارانە،”
لە سلێمانی ماوەكانی ڕابردوو هاتووچۆی خوێندكاران و گرفت و كێشەكانی ناو پاسەكان، مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.