زارى کرمانجى-سۆران:
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شی یه‌كه‌می ڕێگه‌ی دووسایدی سپیلك- خه‌لیفان ته‌واو بوو، سەرپەرشتیاریى ئیداره‌ی سەربەخۆى سۆران ڕایگه‌یاند ”ڕه‌زامه‌ندیی بۆ به‌شی دووه‌می ڕێگه‌كه ده‌رچوو”.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سەرپەرشتیاریى ئیداره‌ی سۆران، ڕایگه‌یاندووە “ڕه‌زامه‌ندیی دەرچووە به ته‌واوكردنی كۆی ڕێگه‌ی خه‌لیفان تا ده‌گاته دووسایدی قه‌ندیل”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ”بە دووسایدکردنى به‌شی یه‌كه‌می ڕێگه‌کە ته‌واو بووه‌و خراوه‌ته خزمه‌تی هاووڵاتییان و به‌شه‌كه‌ی دیکەى كه ده‌كاته سه‌ر سپیلك تا دووسایدی قه‌ندیل، ڕه‌زامه‌ندیی بۆ ده‌رچووه و له داهاتوو ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێ”.
زیاتر روونیکردووەتەوە، ”به‌شی دووه‌می ڕێگه‌كه زۆر نییه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی شاخاوییه و هه‌مووی لۆفه‌یه، ورده‌كاریی ده‌وێت و ده‌بێت كۆمپانیایه‌كی لێهاتوو دروستی بكات”.
به‌شی یه‌كه‌می ڕێگه‌ی دووسایدی سپیلك- خه‌لیفان هه‌شت كیلۆمه‌تر و نیوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای “كاڤین گرووپ” جێبه‌جێ كرا. رێگه‌كه بازرگانییه و خاڵی سنووریی حاجی ئۆمه‌ران ده‌به‌ستێته‌وه به دووسایدی قه‌ندیل كه هه‌ولێر و دهۆك پێكه‌وه دەبەستێتەوە.