زاری کرمانجی-وەرتێ:
بەرێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی جێگرایەتی داواکاری گشتی رواندز هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەندین پیکاب داری وشک .
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: “بەپێی یاسای ژمارە ( 1 ) ی ساڵی 2021 بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا، لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەت، چەندین پیکاب داری وشک دەفرۆشێت, هەرکەسێک خوازیاری کڕینی دارەکانە، پێویستە سەردانمان بکات لە ماوەی دیاریکراو بۆ سپاردنی بارمتەی پێویست”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “رۆژی پێنجشەممە 8ی 11ی 2024، کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی , لە بەرێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ زیادکردنی ئاشکرا دەکرێت”.