م. شایان عبدالعزیز سلیم
قوتابخانەی لاڤانی بنەڕەتی
پێشەکی:-
خێزان وەک یەکەم و گرینگترین دامەزراوەی کۆمەڵایەتی، ڕۆلێکی زۆر کاریگەری دهبێت لە پەروەردە و فێربوونی قوتابی دا. ژینگەی خێزان و هەڵوێستی دایک و باوك له بەرامبەر پەروەردە و پاڵپێشتی سۆزداریان دەتوانێت کاریگەری راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لەسەر پێشکەوتنی ڕهوتی فێربوون و گەشەکردنی کەسایەتی قوتابی هەبێت. ئەم بابەتە باس له لایەنە جیاوازەکانی کاریگەری خێزان لەسەر فێربوونی قوتابیان دهكات و دابهشیان دهكات بهسهر چهد فاكتهر كه له خوارهوه تیشكیان دهخهیه سهر:
أ) ژینگەی خێزان:
ژینگەی خێزان شتگەلێکی وەک کەلتوور، بەها و رەفتاری دایک و باوک لەخۆدەگرێت کە دەتوانن بەشداربن لە دروستبوونی هەڵوێستی ئەرێنی یان نەرێنی بەرامبەر بە پەروەردە. ئەو خێزانانەی کە تێیاندا دەست گەشتن بە سەرچاوەی پەروەردەیی، کتێب و چالاکییەکانی دەرەوەی مەنهەجی قوتابخانه فهراههم دهكرێت، دەتوانن یارمەتیدەربن لە پەرەپێدانی کارامەیی قوتابیانیان.
ب) پاڵپشتی خێزان:
پشتگیری سۆزداری دایک وباوک رۆلێکی سەرەکی دەگێرێت لە سەرکەوتنی قوتابی له خوێنددا به شێوهیهك ئەو منداڵانەی لە ژینگەیەکی پڕ لە خۆشەویستی و سەرنجدان گەورەدەبن، متمانەیان بە خۆ زیاترە. ههروهها خێزان دهكرێت له ڕێگهی گوێگرتن لە کێشەی قوتاباینیان له ژینگهی قوتابخانه و ڕهوتی فێربووندا و پێشەشکردنی چارەسەر بۆیان دەتوانن پاڵنەریان بن و ئهوهش ئارەزووی قوتابی بۆ فێربوون زیاد دهكات.
ج) ڕۆلی دایک و باوک وەک نموونە:-
دایک و باوک وەک نموونەیەک دەتوانن کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر خووی خوێندنی منداڵەکانیان هەبێت. ئەگەر دایک و باوک له ماڵهوه خۆیان ئارەزووی خوێندنەوە و فێربوون نیشان بدەن، ئەگەری ئەوە زیاترە کە منداڵانیش ئارەزووی ئەم كارهیان زیاتر بێت. هەروەها ئەو دایک و باوکانەی کە گرینگی پەروەردە لە ژیانیاندا بهرجهسته دهكهن، دەتوانن پاڵنەربن بۆ منداڵەکانیان بۆئەوەی لە خوێندندا سەرکەوتووبن.
د) بەشداری دایکان وباوکان لە ڕهوتی پەروەردەدا:
بەشداری دایک و باوک لە پەروەردەی منداڵەکانیان دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاستی خوێندنیان دروست بكات. ئەم بەشداری کردنە دەتوانێت سهردانی قوتابخانه بێت به مهبهستی چاودێری ئاستی قوتابی، بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی قوتابخانه، پێداچوونەوە بە ئەرکەکان و پاراستنی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ قوتابخانە لەخۆبگریت. لێکۆلینەوەکان دەریدەخەن ئەو قوتابیانەی کە دایک و باوکیان بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری ڕهوتی پهروهردهی منداڵهكانیان دەکەن، نمرەی باشتر بەدەستدەهێنن و ههروهها خودی قوتابیانیش هەڵوێستێکی ئەرێنیتریان هەیە بەرامبەر به خوێندن و قوتابخانە.
ه) ههبوونی ئاڵنگاری ناو خێزان:
ههندێك جار رەنگە خێزانەکان ڕووبەرووی ئاستەنگ ببنەوە کە ئهمه کاریگەری نەرێنی ڕاستهوخۆ لەسەر خوێندنی منداڵەکانیان دروست دهكات بۆ نموونه کێشە ئابوورییهكانی خێزان، ناکۆکی ناو خێزان و نەبوونی پالپشتی گونجاو دەتوانێت رێگری لە پێشکەوتنی ڕهوتی خوێندنی قوتابی بکات. لە دۆخێکی وادا، پشتیوانی کۆمەڵایەتی و بەرنامەکانی حکومەت دەتوانن رۆلێکی کاریگەر بگێرن لە قەربوو کردنەوە ئەو کەموکوڕیانە.
دەرئەنجام:
خێزان وەکو یەکەم ژینگەی پەروەردەیی بۆ منداڵ، رۆڵیکی حاشا هەڵنەگری هەیە لە دارشتنی كهسایهتی منداڵ و هەڵوێست و ئاست و ئەدای خوێندنی. پشتگیری سۆزداری، بەشداری چالاکانە لە کاروباری پەروەردەیی، پێشکەشکردنی نموونەی ئەرێنی دەتوانێت كاریگهری ههبێت لە سەرکەوتنی قوتابی. ههروهها بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی ئەم ڕۆلە، زۆر گرنگە کە سیاسەت و بەرنامەکانی پەروەردەیی، پەیوەندی نێوان خێزان و قوتابخانە بەهێزتربکەن بۆ ئەوەی ببنە هەوێنی گەشەکردن و گەشەسەندنی باشتری قوتابی لە ناو ژینگهی فێربوون و پهروهردهدا.