محەممەد مەحموود- سۆران :
ساڵانە فرۆشگای قوتابخانەکان لە رێگەی لیژنەیەکەوە بە کرێ دەدرێن و بڕێک لەو پارەیە دەدرێتەوە قوتابخانەکان تاکو بە پێی رێنمایی دارایی خەرجی بکەن.
ئەحمەد حەمەدەمین، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ دابەشکردنی پارەی فرۆشگای قوتابخانەکان ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو برە پارەیە دابەشبکەین بەسەر قوتابخانەکان”.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران” ئاماژەی بەوەشدا بەشێک لە قوتابخانەکان فرۆشگایان نییە، ئەو پارەیەش بەپێی رێژەی کەمی و زۆری قوتابییان وەرگیراوە.