زارى کرمانجى:
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٦ى ١١ى ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و یەكێك لە تەوەری كۆبوونەوەكەش تاوتوێكردنی داواكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، سەبارەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان كە بڕیارە لە ٢٠ و ٢١ـی ئەم مانگە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.
هاوکات، داواكارییەكانی كورد پێكهاتوون لەوەی، كە لە سەرژمێری دانیشتواندا هاووڵاتییان لەسەر شارەكانی خۆیان تۆماربكرێن، لەبەر ڕوونەدانی گۆڕانی دیموگرافی بەتایبەت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەروەها نوێنەری حكومەتی هەرێم لە سەنتەری داغڵكردنی داتاكان لە بەغداد ئامادەیی هەبێت.