زاری کرمانجی-چۆمان:
شەوی ڕابردوو بەهۆی شۆرتی کارەبا لە قەزای چۆمان ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، زیانی زۆری ماددی بەر خاوەنەكەی كەوت.
ڕائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەمڕۆ لە گەڕەکی شۆرش لە قەزای چۆمان، بەهۆی شۆرتی کارەبا ئاگر لە ماڵی هاووڵاتییەک کەوتەوە، بەڵام جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە”.
ئاماژەی بەوەشکر، دوای ئاگادار کردنەوە تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی چۆمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.