زارى کرمانجى:
بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە ساڵی داهاتووەوە پارەی كاش نامێنێت و زۆرینەی مامەڵەكان بە رێگەی ئەلیكتڕۆنی و كارتە بانكییەكانەوە دەكرێت.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرجەم و وەزارەتەكان و دامودەزگاكانی حكوومەتی راسپارد، دەستبەرداری پارەدانی نەختینە “كاش” ببن و پارەدانی ئەلیكترۆنی لە مامەڵە داراییەكاندا بەكاربهێنن.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لایەنە پێوەندیدارەكانی راسپارد بۆ بەبانكیكردنی مووچەی كەرتی تایبەت و بە ئەلیكترۆنیكردنی مامەڵە داراییەكان، دوا وادەش بۆ ئەو پرۆسەیە سەرەتای مانگی حەوتی ساڵی داهاتووە.
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە “لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازیی دارایی و ئابووریی حكوومەتدا، سوودانی فەرمانی گرتنەبەری چەند هەنگاوێكی داوە، بۆ پتەوكردن و پەرەپێدانی سیستم و خزمەتگوزارییەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی.
ئاماژەی بەوەش كردووە، ”سوودانی بڕیاری داوە مووچەی كارمەندانی كەرتی تایبەت هاوشێوەی كەرتی حكوومی بەبانكی بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەریەك لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بانكی ناوەندیی عێراقی راسپاردووە بۆ ئامادەكردنی میكانیزمێكی گونجاو”.