محەممەد مەحموود- سۆران :
بەپێی ئاماری بنکەی ژیانی نوێ، بۆ پشکنینی هاوسەرگیری لە سۆران ، لە مانگی ١٠ زیاتر لە ٣٠٠ کەس چوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری و بەراورد مانگی ٩ ئامارەکە کەمیکردووە .
وریا محەممەدەمین، راوێژکاری کیمایی و بەرپرسی بنکەی هاوسەرگیری لە سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە مانگی ١٠ ی ئەمساڵ ٣٠٦ کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوەو ٤ کەسیش هەڵگری تالاسیمابوونە، بەراورد بە مانگی ٩ ئامارەکە کەمیکردووە، بە جۆرێک لە مانگی ٩، ٣٢٨ کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان پێکهێنابوو”.
بەرپرسی بنکەی هاوسەرگیری سۆران گوتیشی” جگە لەو کەسانەی بۆ پشکنینی خوێن بۆ پێکهێنانی هاوسەرگیری لە بنکەکەمان پشکنیان بۆ دەکرێت ، ئەو کەسانەی دێنە کوردستان و دەمێننەوە لە رێگەی نیشینگەکانەوە، لەو مانگە ٣٨ کەس سەردانیان کردووین و پشکنینی خوێنیان بۆ کراوە، جگە لەمانەش پشکنین بۆ ٣٢١پێشمەرگە کراوە لەناویاندا یەک کەس تووشبووی ڤایرۆسی hbc بووە، هەروەها بۆ چاودێری تەندروستی ٣٢ پشکنین کراوە کۆی گشتی پشکنینەکان لە مانگی دە لە بنکەی ژیانی هاوسەرگیری لە سۆران ٦٩٧ پشکنین بۆ هاووڵاتییان کراوە.