مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە هۆی هێرشێكی چەكدارییەوە، سەرۆك شارەوانی بالیشە و شۆفێرەكەی كوژران.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ـى تشرینی دووەمی 2024، لە ئەنجامی هێرشێكی چەكداری لە ناحیەی بالیشەی پارێزگای كیریككەلێی توركیا، حیلمی شەن، سەرۆكی شارەوانی بالیشە و میكایل چەلیكۆلی شۆفێری كوژران.
هیلمی شەن لەسەر لیستی پارتی (یەنیدن ڕەفەح) پۆستی سەرۆكی شارەوانی بالیشەی وەرگرتبوو، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن كەسێكی چەكدار هێرش كرایە سەر ئۆتۆمبێلەكەی و خۆی و شۆفێرەكەی كوژران و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.
دەزگا ئەمنییەكانی ناوچەكە ڕایگەیاند “تۆمەتبار دەستگیر كراوە و لە ئێستادا لە ژێر لێكۆڵینەوە دایە.”
پێشتر، حیلمی شەن دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی 31ـى ئازاری 2024، كە دووبارە بە سەرۆكی شارەوانی هەڵبژێردرایەوە، پەیامێكی بڵاو كردبووەوە ڕاگەیاند “ئەگەر ئەردۆغان نەتوانێت دەستوور بگۆڕێت، دەچێتە ئەمریكا یان وڵاتێكی دیكە،” ئەوەشی گوتبوو”دەبێت یەكڕیزی و تەبایی نەتەوەیی لە پرۆسەی ئابووری و سیاسیی وڵاتەكەماندا لە بەرزترین ئاستدا بێت، بەڵام هەڵە نیم كە لە ئێستادا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە تەنیا ماوەتەوە.” دواى چهند مانگ له دهستبهكاربوونى وهك سهرۆكى شارهوانى دهستى له حزبهكهى كێشايهوه .
هاوكات هەر ئەمڕۆ بە پێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی توركیا، سێ گەورە شارەوانی كورد لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە و قەیووم لە جێگایان دانران، لە هەمان ڕۆژ سەرۆك شارەوانی پارتی یەنیدن ڕەفەحیش كوژرا، بۆیە چاودێرانی سیاسیی پێیان وایە تەواوی ڕووداوەكان گرێ دراوی یەكن.