لە کاتێکدا گرووپە شیعە چەکدارەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی ئامانجەکانی ناو ئیسرائیل چڕتر کردووەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی، تەلئەبیب “ئامانجەکانی بە تەنها لە پێگەی میلیشیاکاندا ناهێڵێتەوەو هێرشەکانیان بۆ دامودەزگاکانی حکومەتیش سەردەکێشێت”.
میدیا جیهانی و عەرەبییەکان بڵاویانکردۆتەوە، حاڵەتێکی دڵەڕاوکێ لە بازنە فەرمی و جەماوەرییەکانی عێراقدا زاڵە سەبارەت بە سروشتی ئامانجەکانی ئیسرائیل، ئەو ئامانجەی تێیدا ئاماژەی پێدەکرێت، بۆ یەکەمجار کە لێدانەکانی ئیسرائیل، ئەگەر ڕووبدات، تەنها ئامانجەکانی گرووپە چەکدارەکان ناگرێتەوە، ئامانجە گرنگەکانی حکومەتی عێراقیش لەخۆ دەگرێت.
سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ ڕاگرتنی بەشێک لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی بەردەوام نەبن لە هێرشە مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان لە ناو خاکی عێراقەوە بۆ سەر جۆلان و دۆڵی ئوردن و ئیلات، بەرپرسانی عێراقیی زۆرترین ترسیان هەیە کە ئامانجە ئیسر*ائیلییەکانیش لێدانی دامەزراوە نەوتییەکان و وێستگەکانی کارەبای عێراق بگرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، کە ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، بە پشتبەستن بە بەرپرسانی نەناسراو، ڕایانگەیاندووە کە مانگە دەستکردەکان چاودێری کارەکانی تارانیان کردووە بۆ گواستنەوەی مووشەکی بالیستیک و کەرەستەی پەیوەندیدار لە ئێرانەوە بۆ خاکی عێراق، بە ئامانجی گوایە بەکارهێنانیان لە هێرشێکی چاوەڕوانکراوی نزیکدا بۆ سەر ئیسرائیل . ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئیسرائیل چاودێری و دەستنیشانکردنی ئامانجەکانی پەیوەست بەو میلیشیایانە دەکات کە ئێران پشتیوانییان لێدەکات، جگە لە ئامانجە عێراقییەکان”و هۆشداریش دەدات کە دەبێت کۆنترۆڵی میلیشیاکان بکرێت و ڕێگرییان لێبکات لە بەکارهێنانی خاکی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنی هێرش.
زیادبوونی هۆشدارییەکانی ئیسرائیل بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە دڵەڕاوکێی بەرپرسانی عێراق لە زیادبووندایە، دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە دژی ئیسرائیل زیادی کردووەو بەپێی میدیا ئەمریکییەکان رۆژانە بەرزبۆتەوە بۆ پێنج هێرشی ئەو میلیشیانە بۆ سەر ئیسرائیل.