مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بانكی ڕواندز داوا لە بەشێك لە مووچەخۆرانی دەكات بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆرمی (هەژماری من) سەردانی بانك بكەن،
هۆشمەند ڕەسول بەڕێوەبەری بانكی ڕواندز، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “تیمی (هەژماری من) لە ئەمڕۆوە تا هەفتەیەكی تر، لە بانكی ڕواندزن بۆ پڕكردنەوەی فۆرم بۆ مووچەخۆرانی (شەهیدان، خانەنشینی شارستانی و ئەیلوول و پێشمەرگە، خاوەن پێداویستی تایبەت)، بۆیە مووچه خۆران پێویستە لەو ماوەیەدا سەردانی بانك بكەن و فۆرمەكانیان پڕ بكەنەوە،”
دەشڵێت “مووچەخۆر بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكەی، پێویستە كارتی نیشتمانی یان نفوس و جنسیە، هەروەها كارتی زانیاری، لەگەڵ ناسنامەی وەرگرتنی مووچەكانیان و وێنەیەكی معاملات و پاسپۆرت ئەگەر هەبێت لەگەڵ ژمارەی بایۆمەتری یان upn پێی بێت.”
هۆشمەند ڕەسول بۆ ئەو مووچەخۆرانەی كە نەخۆشن وەیان سەردانی دەرەوەی شاریان كردووە دەڵێ “كەسێكی نزیكی خۆی دەتوانێت سەردانی بانك بكات بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە بە مەرجێك پێداویستییەكانی پێ بێت .”