” هەموو توانامان بۆ وەڵامدانەوەی رژێمی زایۆنی بەكار دێنین”
ئەم بەیانییە گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند ” هەموو توانایەكەمان بۆ وەڵامدانەوەی رژێمی زایۆنی بەكار دێنین وشێوازی وەڵامدانەوەی ئێرانیش دیارە”.
ئەم ووتانەی گووتەبێژی دەرەوەی ئێران لە كاتێكدایە، وڵاتی ئیسرائیل زانیاریی لەبارەی جولە پێكردنی شەوی رابردووی بەشێك لە هێزەكانی ئێران كە تایبەتن بە مووشەك بڵاو كردەوە.
كەناڵەكانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە كردووە جولە پێكردنی سەكۆیی مۆشەكییەكانی لە لایەن ئێرانەوە نائاسایی بوون، گومان دەكرێت بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ بەكار هێنان جولەیان پێ كرابێت.
ئیسرائیل دەڵێن” جولە پێ كردن نائاساییەكانی سەكۆ مووشەكییەكانی ئێران لەدەورووبەری پارێزگای تەورێز بووە”.
لە پاش دواین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، رێبەری ئەم وڵاتە بڵاوی كردەوە كە ” وەڵامێكی توندی ئەمریكا و ئیسرائیل دەدەینەوە”.