زارى کرمانجى-ڕواندز:
بانکى ڕواندز ئاگاداری بەشێک لە مووچەخۆرانی دەکاتەوەو دەڵێت: : ”ئێستا تیمی هەژماری من لە بانكەكەمانە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی ”هەژماری من”.
هۆشمەند رسول، بەڕێوەبەرى بانکى ڕواندز لەمبارەیەوە بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ دووشەممە تیمی هەژماری من لە بانكەكەمانە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی ”هەژماری من”، بۆیە داوا لە مووچەخۆرانی ( شەهیدان، خانەنشینی شارستانی، ئەیلوول و پێشمەرگە، خاوەن پێداویستی تایبەت ) دەكەین، سەردانى بانک بكەن بە مەبەستی پركردنەوەی فۆرم”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، دەبێت مووچەخۆران، ئەو پێداویستیانەو بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیان بێنن:
١- كارتی نیشتیمانی، یان ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامە.
٢- كارتی زانیاری
٣- ناسنامەی خانەنشین، شەهیدان، خاوەن پێداویستی تایبەت
٤- وێنەیەكی مامەڵات.
٥- پاسپۆرت
٦-ژمارەی بایۆمەتری یان upn