زارى کرمانجى:
بە تۆمەتی “ئەندامبوون و پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە” وەزارەتی ناوخۆی توركیا بڕیاری دا بە دورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانیی گەورەشاری مێردین، ئەحمەد تورک؛ هاوسەرۆکی شارەوانیی ئێله (باتمان)، گوڵستان سۆنوک و هاوسەرۆکی شارەوانیی خەلفەتی، محەمەد قەرەیڵان.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ى تشرینی دووەم، هێزە ئەمنییەکان لە شاری مێردین بەردەم بینای گەورەشارەوانیی شارەکەیان گەمارۆدا و فەرمانی وەزارەتی ناوخۆیان لەبارەی دانانی قەیووم گەیاندووەتە ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی مێردین.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، تونجای ئاککۆیون، پارێزگاری مێردین لە شوێنی ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی مێردین دانرا.
ئەحمەد تورک لە هەژماری خۆی رایگەیاند، “هەرگیز کۆڵ نادەین و لە خەبات بۆ دیموکراسی و ئاشتی و ئازادی هەنگاو بۆ دواوە نانێین. ئێمە رێگە بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل نادەین.”