زارى کرمانجى:
بانکی بارزگانیی عێراق (TBI) ڕایگەیاند، بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من کردووە، تا لە پڕۆژەکەدا بەشدار بن، کە تایبەتە بە پرۆسەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و ڕينوێنییەکانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە، لەبارەی پێویستبوونی بەشداریی بانکی بازرگانیی عێراق، لە پرۆسەی تەوتینی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.