شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
له به‌دواداچوونێكى داواكارى دانيشتووانى قه‌زاى رواندز بۆ كردنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستى لهشارهكهياندا، د. کامەران مەلا محەممەد به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سۆران له رێگه‌ى زاری کرمانجی يهوه مژده‌ى كردنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستى به دانيشتووانى قه‌زاكه ده‌دات و ده‌ڵێ:” ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی لە سنووری ئیدارەی سۆران بەرفراوان بکرێت، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان زیاتر لێی سوودمەند بن، لە ئێستادا پلان هەیە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕواندز یش بکرێتەوە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە، لە داهاتوویەکی نزیک بەڕێوەبەرایەتی نوێ دەست بەکار دەبێت”،
به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سۆران هاووڵاتییان دڵنیا دەکاته‌وه كه کەسێک هەیە خەمخۆر داواکار و بەدواداچوون دەکات و داواكاريشه هاووڵاتييان پشوو درێژ بن و کاتى زياتريان پێ بدەن.