سیپان شێروانی
شارەزای ئابووری و ئەندامی لێژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ڕاستە تەوتین و هەژماری من هەردووكیان پڕۆژەی بەبانكی كردنی موچەی فەرمانبەرانە، بەڵام لە وردەكارییدا هەندێك جیاوازی جەوهەری هەن:-
ـ زیاتر لە نیوەی بانكەكانی بەشدار لە تەوتین لە لیستی ڕەشی خەزانەی ئەمریكادان و مامەڵەكردن بە دۆلاریان لێ قەدەغەكراوە، بەڵام هیچ بانكێكی هەژماری من لە لیستی رەشی خەزانەدا نین و هەم لایەن بانكی ناوەندی عێراق و هەمیش خەزانەی ئەمریكی قبول كراون.
ـ لە نێو بانكەكانی بەشدار لە تەوتین چەندین گەندەڵی گەورەیان ئەنجامداوە وەك دزی قەرن كە ٣.٧ ترلیۆن دینار دیارترینیانە و بابەتی حەوالەی ١.٤ ملیار دۆلار و چەندین گەندەلیتر هەن، بەڵام لە بابەنكانی بەشدار لە هەژماری من هیچ گەندەلییەكی دیار یان شایەنی باس بێت نییە ئەمەش ئامانجی حكومەتی هەرێم بووە موچەی فەرمانبەرانی بخاتە دەستێكی پاك و پارێزراوەوە.
ـ لە تەوتین هەموو جولەیەكی دارایی ورد ناچێتەوە بانكی مەركەزی بەڵام هەژمار من هەموو جولەیەكی دارایی ورد بە تەواوی زانیارییەوە دەچێتە بانكی مەركەزی.
ـ هەژماری من زیاتر لە ١/٣ی فەرمانبەرانی هەرێم تۆماركراوە، بەڵام بانكەكانی تەوتین تا ئێستا نەك هیچ فەرمانبەرێكی هەرێمی تۆمار نەكردووە، بەڵكو هێشتا لقەكانی بانكەكان لە هەرێم نییە.
مادام ئەم جیاوازیانە هەن بۆچی هەندێك لایەنی هەرێم دژی هەژماری منن و پاڵپشیی لە تەوتین دەكەن؟
ـ ئەو بانكانەی سزادراون دەتوانێت بە ئاسانی كاری شوشتەنەوەی پارە و تەمویلی ارهاب و گواستنەوەی نایاسایی و تهریب الاموالی پێبكرێت بەتایبەت كە هەموو جولە و زانیارییەك ناچێتەوە بانكی مەركەزی ئەمەش لە پڕۆژەی هەژماری مندا لە مەحال مەحالترە چونكە بانكەكان هەم لەژێر چاودێری خەزانەی ئەمریكادان هەمیش تەواوی جولە و زانیارییەكان دەچنەوە بانكی ناوەندی.
ـ پڕۆژەی هەژماری من لەسەروبەینی تەواوكردنی تۆماركردنی فەرمانبەران دەبێت ئەگەر هەندێك لایەنی ناحكومی بەربەستی بۆ دروست نەكەن، واتە ئەگەر تەواوی فەرمانبەران لە هەژماری من تۆماربكەن ئەوا كێشەی موچە بەتەواوی چارەسەر دەبێت پاڵپشت بە بڕیار و ڕونكردنەوەی دادگای باڵای فیدرالی، بەڵام ڕەتكردنەوەی هەژماری من كە لە قۆناغی كۆتاییە و داواكردنی تەوتین هیچ لقی بانكەكانی لە هەرێم نییە و هیچ فەرمانبەرێك تۆمارنەكراوە تەنیا بۆ ئەوەیە كێشەی موچە هەر بەردەوام بێت و ئۆبالی كێشەكەش بخەنە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.