زاری كرمانجی – سۆران:
پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی و ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هەروەها بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگاكان و ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی پێك دەهێنێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، لیژنەكە چاوەڕێ یەكلاكردنەوەی تانەكانە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، دوای ئەوە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكات.