مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری دەرەوەی توركیا لە هەڤپەیڤینێكی تایبەت لەگەڵ ڕۆژنامەی حورییەت ی توركی ئاشكرای دەكات تا ئێستا بەشار ئەسەد ئامادە نييه لەگەڵ توركیا گفتوگۆ بكات .
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا دەشڵێت “بەشار و هاوپەیمانەكانی، تا ئێستا نایانەوێت پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و شام ئاسایی ببنەوە و لەگەڵ توركیا دابنیشن.”
هاكان فیدان داوا لە بەشار ئەسەد سهرۆكى سووريا دەكات هاوپەیمانەكانی ڕازی بكات بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركيا ئاسایی بكاتەوە.
هاوكات لە بەشێكی تری دیمانەكەدا وەزیری دەرەوەی توركیا بوونی هێزە كوردییەكانی یەپەگە و سووریای دیموكرات بە گەورەترین كێشەی توركیا ناو دەبات و دەڵێت هەموو كارێك دەكەین بۆ وەدەرنانیان لە سەر خاكی سووریا كە بە هاوكاری ئەمەریكا لەوێ جێگیركراون.