مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە درێژەی بانگەشەكانی بۆ سەرۆكایەتیی ئەمەریكا، كامالا هاریس، بەربژێری دیموكراتەكان لە كارۆلینای باكوورەوە ڕاگەیاند ئەگەر ببێتە سەرۆكی ئەمەریكا كۆتایی بە شەڕ دەهێنێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بارمتە ئیسرائیلییەكانیش دەگەڕێنیتەوە ماڵەوە.
هاریس لە كاتی بانگەشەكانی لە ویلایەتی كارۆلینای یەكلاكەرەوە بەڵێنیی بە جەماوەرەكەی دا ئەگەر ببێت بە سەرۆك، كار بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات و بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازاد دەكات و سیاسەتمەدارە كۆمارییەكانیش لە ئیدارەكەیدا بەشداریی پێ بكات.