زاری كرمانجی-ڕواندز
خاوەن باخێكی گوندی ئاكۆیان لە سنووری قەزای ڕواندز، جۆرەها بەروبوومی باخچەی بەرهەم دێنێت، ئەمساڵیش دەیان تهن میوهی هەناری بەرهەمهێناوەو هاوردەی بازاڕەكانی كردووە.
لەمبارەیەوە تەحسین برایم، بە زاری كرمانجی گووت: ” چەند ساڵێكە لە نەمامگەی گوندی ئاكۆیان لە سنووری قەزای ڕواندز، دەستم كردووە بە بەرهەمهێنانی جۆرەها بەرووبوومی باخچەیی، یەكێك لەوانەش بەرهەمهێنانی چەندین جۆر هەنارە، كە تەنها ئەمساڵ زیاتر لە 30 تەنم بەرهەمهێناوە”.
دەشڵێت: ” دەمەوێت لەم ڕێگایەوە خزمەتێكی ئابووری بە وڵاتەكەم بكەم، هەروەها هەلی كار بۆخۆم و چەندین كەس لەم ڕێگەوە بڕەخسێنم.