زاری كرمانجی-سۆران
دوای هەوتاكردنی مووچەی خانەنشینان، ئەوانەی بەرلە 2014 خانەنشین كرابوون خزمەت و بڕوانامەیان بۆ هەژمار نەكراوە، بەڕێوەبەری خانەنشینی سۆرانیش دەڵێت: ” كارلەسەر ئەوەدەكرێت مووچەی ئەوكەسانەش هاوشێوەی ئەوانەی دیكە زیاتر بكرێت.
لەمبارەیەوە یاعقوب ئەحمەد بەڕێوەبەری خانەنشینی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە 1-7-2024 دەستكراوە بە ڕێكارەكانی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خانەنشینانی حكوومەتی فیدڕاڵ، تائێستاش زیاتر گۆڕانكاری لە مووچەی خانەنشینانی فەرمانبەران كراوەو مووچەكانیان هاوشێوەی خانەنشینانی بەغدا پێدراوە”
.
بەڕێوەبەری خانەنشینی سۆران، ئاشكراشی دەكات: ” ئەوانەی بەرلە ساڵی 2014 خانەنشین كراون كاری لەسەر دەكرێت، كە بۆ مووچەی ئەوانیش خزمەت و بڕوانامەیان بۆ هەژمار بكرێت، بەتایبەتیش ئەوانەی ڕێنماییەكان دەیان گرێتەوە.