زارى کرمانجى:
بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر دەڵێت: ”نزیکەی 7 مانگە لە هەولێر بانگدانی مەرکەزی دەستیپێکردووەو پڕۆژەکە فراونتر دەکەین و هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.”
نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر و گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە تۆڕی رایگەیاند: “لە 17-4-2024ـەوە، بانگدانی مەرکەزی لە پارێزگای هەولێر دەستیپێکردووە، کارەکانی 100٪ لە پارێزگای هەولێر تەواو بووە.”
هەروەها گوتیشى: “پڕۆژەی بانگدانی مەرکەزی فراونتر دەکەین و هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە پارێزگای سلێمانیش دەستکراوە بە پڕۆژەکە و 50٪ی کارەکانی تەواو بووە، دوای ئەوە لە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجەش دەستدەکرێت بە پڕۆژەکە.”
ئاماژەى بەوەشکرد: “لە بانگدانی مەرکەزیدا هەموو مزگەوتەکان لە یەک کات و بە یەک دەنگ بانگی لێدەدرێت.”
لە هەرێمی کوردستان دا 6,150 مزگەوت هەن. لە پڕۆژەی بانگدانی مەرکەزی، هەر شارێک ستۆدیۆیەکی تایبەت بەخۆی دەبێت، ئەو مەلایانەی کە هەڵبژێردراون، راهێنانی تایبەتی دەنگیان پێکراوە و دەنگیان خۆشە، لە ستۆدیۆکان بە شێوازێکی راستەوخۆ بانگ دەدەن، لە یەک کاتدا دەگوازرێتەوە بۆ هەموو مزگەوتەکانی ئەو شارە.