زاری كرمانجی-سۆران:
پێشبیینهكانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران وبارانی مام ناوەندی لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێت بە (4 -2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 3ی11ی2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و سلێمانی هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین دابارین بە لێزمە دەبێت وە لە دوای نیوەرۆ و کاتەکانی شەودا دابارین بەردەوام دەبێت بە رێژەیەکی کەمتر.
ڕاشیگه‌یاندووه، پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە (5 -3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18
سلێمانی : 16
دهۆک : 18
کەرکوک : 20
هەڵەبجە : 16
زاخۆ :18
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 9
گەرمیان : 22