مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
زانكۆی فلۆریدا بڵاوی كردەوە نزیكەی 65 ملیۆن ئەمەریكی لە ڕێگەی پۆستەوە بەشدارییان لە دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كردووە.
لە ئامارەكەی زانكۆی فلۆریدا بۆ لێكۆڵینەوە و ئامار هاتووە “34 ملیۆن ئەمەریكی چوونەتە سەر سندووقەكانی دەنگدان بۆ بەشداریی لە دەنگدانی پێشوەختە و 31 ملیۆنیشیان لەڕێگەی پۆستەوە دەنگیان داوە،”
زانكۆیەكە دەشڵێت بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو، ڕێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتییان كەمی كردووە و دەڵێ “لە ساڵی 2020 نزیكەی 156 ملیۆن كەس بەشداریی دەنگدانی پێشوەختەیان كردبوو، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەكە كەمی كردووە بۆ 65 ملیۆن كەس.”
لە لایەكی تریشەوە دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دوای دەنگدانی پێشوەختە ڕایگەیاند كە لە چەند ویلایەتێكدا پێش كامالا هاریس كاندیدی پارتی دیموكراتەكان كەوتووەتەوە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە.
ڕێكەوتی 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هاووڵاتییانی ئەمەریكا ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان دەكەن بۆ هەڵبژاردنی 47 ەمین سەرۆكی وڵاتەكەیان.