زاری كرمانجی-سۆران:
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سزای هەرکەس و لایەنێک لە وەزارەتەکەیان دەدات، ئەگەر کۆسپ بۆ بەجێ گەیاندنی پرۆژەی هەژماری من دروست بکەن.
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی کردووە، کە تێیدا هاتووە، کاری پێویست بکەن بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پڕۆژەی ‘هەژماری من’.
هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، دەبێت ڕێگری لە هەر سەرپێچییەک بکرێت کە لەم ڕووەوە لەلایەن پێکهاتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی سەرجەم بەش و کارگێڕییەکانی دامودەزگای تەندروستی دەکرێت، بەرامبەر بە کۆسپ دروست کردن لەبەردەم بەجێ گەیاندنی پڕۆژی هەژماری من.
لە 2ـی ئابی 2023، پڕۆژەی هەژماری من، لەلایەن سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی و جێگر و هەموو وەزیرەکان، وەکو پڕۆژەی بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی دارایی و کارکردن بە سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرا.