مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دا لە هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئەمەریكا و دەڵێ “لە لێواری پێكدادانی ڕاستەوخۆین لەگەڵ ئەمەریكا،”
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا قسەی بۆ بەشێك لە میدیاكانی وڵاتەكەی كرد و ڕاگەیاند “لە ماوەی حوكمڕانی جۆ بایدن، ترسی واشنتن لەبەرامبەر ڕووسیا گەیشتووەتە لووتكە و جەنگی ڕاستەوخۆی نێوان ئەو دوو وڵاتە خەریكە دروست دەبێت.”
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی گۆڕانكارییەكانی دوای هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەڵێ “كێ لە هەڵبژاردنەكان براوە دەبێت و كێ دەبێتە سەرۆكی داهاتووی ئەو وڵاتە، پێمان وایە هیچ گۆڕانكارییەك لە هەڵوێستی واشنتن لەبەرامبەر ڕووسیا ناگۆڕێت.”