شارەزایەكی یاسای خانەنشینی مەدەنیو سەربازیی رایگەیاند “ئهگهر مووچهی خانهنشینی پێشمهرگه هاوتا بكرێت، پلهكانی ڕائید تا فەریق، مووچەکەیان 50% کەم”.
كەناڵەكانی راگەیاندن لەسەر زاری هادی ئەکرەم شارەزا لەیاسای خانەنشینی مەدەنیو سەربازیی بڵاویان كردەوە ” بە هۆی ئەوەی ئەگەر هاوتاکردنی مووچە خانەنشینی جێبەجێ بكرێت مووچەی ڕائید تا لیوا و فەریق، هیچ زیادەیەکی ناچێتە سەر، بەڵکو مووچەکەشیان کەمدەبێتهوه بەڕێژەی 50% ئەمە هۆكارێكە بۆ راگرتنی پلانی هاوتا كردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە “.
زیاتر روونكراوەتەوە “ئێستا لەهەرێم مووچەی خانەنشینی پلەی نەقیب 999 هەزار دینارەو لەهاوتاکردندا 100 هەزاری پاڵپشتیی دەچێتەسەر، بەڵام پلەی ڕائید خانەنشینییەکەی نزیکەی ملیۆنێکو 180 هەزار دینارەو تا عەمید لەهاوتاکردن سودمەند نابن”.
جهختیشیكردوهتهوه “فەریقەکان مووچەکەیان شەش تا حەوت ملیۆنە، ئەگەر هاوتا بکرێت، دەبێت بەچوار ملیۆنو 200 هەزار، پلەدارەکانی ڕائید تا لیوا و فەریق مووچەکانیان کەم دەکات بەڕێژەی 50%”.