ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: “بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵ، پێویستە هاوشێوەی فەرمانبەرانی ناوچەكانی دیكەی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش خەرج بكرێت.
هەفتەی ڕابردوو شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بۆ چارەكردنی هەموو ئەو كێشە و گرفتانەی پەیوەستن بە مووچەی مووچەخۆرانەوە چوونە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی 10 مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ خۆیان بردە بەغدا بۆ ئەوەی هەرچی زووە خەرج بكرێت و لە هەرێمی كوردستان دابەشكردنەوەی مووچە دەست پێ بكات، كە بڕیار وایە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 10 ڕەوانە بكرێت.