زاری کرمانجی :
ئاراس جەبار شارەزا لە بواری کەشناسی ئەمڕۆ بڵاوى کردەوە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و هاتنی شێی زیاتر لە دەریایی سوور ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو لەگەڵ چالاکبوونی خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا.
ئاراس پێشبینی دەکات لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ئەگەری بارانبارین دەبێت بەتایبەت لە سەر ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین کە خۆی لە بارانێکی پچر پچر و مامناوەند و هەندێک کاتیش تەرزە و لێزمە باران و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
ئاراس باس لەوەش دەکات لە نێوان ٢٤ بۆ ٢٧ مانگیش ئەگەر هەیە حاڵەتێکی لاوازی نوێی بارانبارین دەست پێ بکاتەوە.