زاری كرمانجی-سۆران
تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، دەستیان كردووەو بە كردنەوەی زێڕاب و ئاوەڕۆكان لە ئەگەری بارانبارینی بەخور و هەستانی ئاوِ,
شەوقی عەزیز، جێگری سەرۆكی شارەوانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” تیمەكانمان لە سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، بەردەوام لە كاركردندا بوونە، بەمەبەستی كردنەوەی زێراب و ئاوەڕۆكان، چونكە لەمەودوا وەرزی باران بارین دەست پێدەكات، با نەبێتە هۆی كۆبوونەوەی ئاوی زۆر لە گەڕەك شەقامەكانی شاری سۆران”.
گووتیشی: ” لەگەڵ ئەوەشدا بە نووسراو لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكەمان ئاگادار كردوونەتەوە، بۆ ئەوەی لە ئامادەباشیدابن، لەئەگەری باران بارین و كەشی نالەبار.

































































