زاری كرمانجی-وەرتێ
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، بڵاوی كردووەتەوە: ” بەئامادەبوونی شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ و دادوەر هیدایەت حەمەدئەمین حەمەشریف، جێگرایەتی داواكاری گشتی رواندز كۆبوونەوەیەكی تایبەتی بەرپرسی فەرمانگەو بنكەكانی حكوومەت و موختاری گوندەكانی سنووری ناحیەی وەرتێ بەرێوەچوو”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئامانج لە كۆبوونەوەكە بەمەبەستی هەماهەنگی و پاراستنی مافی گشتی و كاركردن بەیاساو رێنماییەكان و پاراستنی ژینگەو رێگریكردن لەشێواندن وتێكدانی دارستانەكانە .
































































