زاری كرمانجی-چۆمان
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” كاركردن بەردەوامی هەیە لە پڕوژەی چاككردنەوە و قیڕتاوكردنی چەند شوێنێكی ڕێگای (ناوپردان-ئێنێ) لەسنووری قەزای چۆمان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پڕۆژەكە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەنجام دەدرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیمان سەرپەرشتی دەكرێت.































































