میدیایەکی ئەمریکی بڵاوی کردەوە ، لە چوارچێوەی ناکۆکییەکانی ئەم ڕۆژانەی تاران و تەلئەبیب، پێدەچێت تاران بەزویی هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل ئەوەش لە وەلامدانەوەی هێرشەکانیی ئیسرائیلە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە کە تێیدا چەند بنکەیەکی سەربازی ئێران کرایە ئامانج.
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە ” ئێران بەنیازە وەلامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بداتەوە”.
سەرچاوەکەی سی ئێن ئێن ئاشکراشی کردووە” وەلامەکەی ئێران بۆ ئیسرائیل یەکلاکەرەوە و بە ئازار دەبێت”.
هةر ضةندة سەرچاوەکە باسی لە کاتی وەلامەکەی ئێران نەکردووە، بەڵام پێدەچێت بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە 5ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل زۆرە، بەڵام وەلامدانەوەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوونادات.
































































