زاری كرمانجی-ڕواندز
هەرێم عوسمان، نەوت فرۆش لە سنووری قەزای ڕواندز، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەگەرچی چەند جۆرە نەوتێكی سپی هەیە لە بازاڕ كڕین و فرۆشتنی پێدەكرێت، بەڵام ئێمە زیاتر نەوتی بەغدا دەهێنین كە جۆرەكەی باشترینە، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێكی بە 165 هەزار دینارە”.
گووتیشی: ” لەگەڵ ئەوەشدا دوو ڕۆژ لەمەوبەر نرخی بەرمیلێك نەوتی بەغدا بە 170 هەزار دینار بوو، بەڵام لەم دوو ڕۆژە نرخەكەی پێنج هەزار دینار دابەزیووە، واتە بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.

































































