زاری كرمانجی-سۆران
ڕۆژی چوارشەممە زانكۆی سۆران بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران، دەیەمین كۆنسێرتی گروپی میوزیكی ( هاوڕێیانی ڕۆحی كۆیە)ی سازكرد.
یوسف عومەر، بەرێوەبەری رۆشنبیریی و هونەری سۆران ڕایگەیاند : ” لە درێژەی كاروچالاكی هونەریەكانمان زانكۆی سۆران بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران، هەڵسا بە سازكردنی دەیەمین كۆنسێرتی گروپی میوزیكی ( هاوڕێیانی ڕۆحی كۆیە)”.
ئاماژەی بەوەشدا : ” ئەم كۆنسێرتەكە ڕۆژی چوار شەممە لە هۆڵی د.فەرسەت سۆفی، لە زانكۆی سۆران سازكرا، كە ژمارەیەكی زۆر لە هەوادارانی میوزیك و گۆرانی و مامۆستاو قوتابیان ئامادە بوون.