زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، رایگەیاند، لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی دیكەی سنووری ئیدارەی سۆران، هەموو هەوڵێكمان داوە بۆ رێگری كردن لە بڕینی داری تەڕ و رێكارەكانمان لە بەرامبەر ئەو كەسانە تووندتركردووە كە بە نایاسایی دار دەبڕن.
هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، دووپاتی كردەوە، لە ساڵانی رابردوو، بڕینی دار و بۆردومانەكانەوە بەشێكی زۆری دارستانەكانی سنووری ئیدارەی سۆران لەناوچووبوونە، پێویستە بە هەموومان پارێزگاری لێ بكەن و چیتر دارستانەكان وێران نەكرێن.
ناشی شارێتەوە، بەپێی مادەی 22 لە یاسای پاراستنی دارستان، یاسای ژمارە 10ـی ساڵی 2012 هەركەسێك بەشێوەی نایاسایی دارببڕێت ئەوا جگە لە بەندكردنی بۆ ماوەی سێ مانگ، هەمانكات بڕی 500 هەزار دیناریش سزا پێبژاردنی لەسەر جێبەجێ دەكرێت.
گووتیشی:” لەرێگەی بەڕێوەبەری ناحیەكانەوە پەیوەندی بە تەواوی موختاری گوندەكان كراوە، هەروەها لەگەڵ ئەوقافی سۆرانیش قسەمان كردووە، لە رێگەی مینبەركانەوە مامۆستایانی ئایینی خەڵك هۆشیار بكەنەوە لە دوور بكەنەوە .






























































