ئاژانسی ئاکسیۆس بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوە بڵاویکردەوە، ئەمۆس هۆچشتاین و برێت مەکگۆرک، ڕاوێژکارە باڵاکانی جۆ بایدن، ڕۆژی پێنجشەممە دەچنە ئیسر*ائیل بۆ دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێک کە ئامانج لێی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵایە.
ئەگەر ئەم دوو ڕاوێژکارە سەرکەوتوو بن لە ئەنجامدانی ئەم ڕێککەوتنە، بۆ یەکەمجار لە دوای هێرشەکانی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەر، گرژییە ناوچەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم دەبێتەوە.
بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکا پێیان وایە دوای هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر هەسەدە، لەوانەش كوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەم گرووپە ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بپچڕێنێت. هەروەها بەرپرسان پێشبینی دەکەن لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ئەم ڕێککەوتنە بکرێت.
بەگوێرەی ئاکسیۆس، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ چەند وەزیر و بەرپرسێکی باڵای سەربازی و هەواڵگریش ئەم بابەتەیان تاوتوێ کردووە و ئامۆس هۆچشتاین و بێرت مەکگۆرک بەمەبەستی پێشخستنی دانوستانەکان دەچنە ناو ئیسرائیل و ئەمەش نیشانەی پشتیوانی نەتانیاهۆیە بۆ ئەم ڕێککەوتنە .
پێدەچێت نەعیم قاسم کە وەک جێنشینی نەسروڵا دەستنیشانکرا، زیاتر حەزی لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەستە.

































































